به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لە سانتا مونیکا ئابرووز، ئیمەیلە دەساودەس کراوەکانی نێوان هیلاری کلینتۆن و ڕاوێژکارە پێشووەکەی لە کاتی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی باراک ئۆباما واتا هۆما عابدین باس لە دانانی ئەو وەکوو وەزیری دەرەوەی دەوڵەتەکەی لە ئەگەری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا دەکەن.
عابدین لە ئەگەری هاتنەدی ئەم پێش بینیە، بە ۴۰ ساڵ تەمەنەوە، لاوترین و ئاڵبەت بە یەکەم وەزیری دەرەوەی موسڵمانی ئەمریکا دێتە ئەژمار.
ئەو لە ساڵی ۲۰۰۹ تا ۲۰۱۳، پۆستی بەرپرسی گشتی کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای لە ئەستۆ بووە و نێزیکیی بنەماڵەییشی لەگەڵ کلینتۆنەکان هەیە.
عابدین لە دایکێکی هیندی و باوکێکی پاکستانی لە شاری کالامازۆ سەر بەویلایەتی میشیگانی ئەمریکا لەدایک بووە....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٣٣
News ID: 779891
ئیمەیلە ئاشکرا بووەکانی هیلاری کلینتۆن باس لە ئەگەری دانانی ڕاوێژکاری پێشووی وەکوو وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئەو دە کە ن ئەگەر بێتوو لە هەڵبژاردنەکەنی سەرۆک کۆماریی ۲۰۱۶ ی ئەمریکا سەرکە وێ .